به‌ وێنه‌.. ساته‌وه‌ختی گه‌یشتی بارزانی بۆ ئیستانبول

بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆببێته‌وه‌

K24 - ئيستانبول:

كه‌مێك پێش ئێستا، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی ئیستانبول و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشوازی لێكرا.

بۆ پێشوازیكردن له‌ بارزانی، ئه‌مجاره‌ ئاڵای كوردستان، له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌ پێشوازیكردنه‌كه‌، له‌ ته‌ك ئاڵاكانی هه‌ریه‌ك له‌ توركیا و عێراق هه‌ڵكرابوو.

ھەرچەندە پێشتر لە دیدارە فەرمییەكانی بارزانی لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا ئاڵای كوردستان دادەنرا، بەڵام ئەوە یەكەمجارە ئاڵای كوردستان بۆ پێشوازیكردنی لە شوێنە گشتییەكان ھەڵدەدرێت.

بڕیاره‌ سه‌رۆك بارزانی، لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆ دەبێتەوە و پێشبینی ده‌كرێت، پرسی سەربەخۆیی، شەڕی داعش، ئۆپەراسیۆنەكانی موسڵ و رەققە و پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوولا لە تەوەرە گرنگەكانی كۆبوونەوەكەیان دەبێت.

بڕیاریشە رۆژی دووشەممە لە ئەنقەرەی پایتەخت, له‌گه‌ڵ بن عه‌لی یه‌ڵدرم, سەرۆك وەزیرانی توركیا, كۆببێته‌وه‌.

بارزانی سێ رۆژ بەر لە سەردانەكەی بۆ توركیا داوای كرد سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی ھەدەپە و ھاورێیانی ئازاد بكرێن، "لە پێناو پرۆسەی ئاشتی لە توركیا زۆر گرنگە دەمیرتاش و ھەڤاڵەكانی ئازاد بكرێن".

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پاش تەواوبوونی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەردانی فەرەنسای كرد و لەگەڵ فرانسوا ئۆلاند, سەرۆكی ئەم وڵاتە كۆبووەوە.