به وێنه.. سه‌رۆك بارزانى و ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌دان
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشته ئه‌سته‌نبوڵ و له كۆشكى يه‌ڵدز مابێن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبوويه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشته ئه‌سته‌نبوڵ و له كۆشكى يه‌ڵدز مابێن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبوويه‌وه.
پێشتر گوتەبێژ و جێگری سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتی کۆمارى توركيا، ئیبراھیم کاڵن لەبارەی سەردانەکەی بارزانییەوە، گوتبووی: "پرسێکی زۆر ھەیە قسەی لەسەر بکرێت. عێراق بۆ ئێمە لە ھەموو روویەکەوە گرنگە. لە رووی ئابووری بێت یاخود ئاسایشی سنوورەکانمان یاخود ھاوکاری مرۆیی و کولتووری بێت، گرنگە".
ئیبراھیم کاڵن گوتیشی: "ئەم سه‌ردانه گرنگییەکی زۆری ھەیە، ھەماھەنگی نێوانمان چەندە بەھێز بکەین، ئەوەندە سوودی بۆ ھەردوو وڵات دەبێت. ھاوکات ئێمە ھەموو کاتێک بەگوێرەی رابردووی گرژییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر جموجۆڵمان کردووە. بە لەبەرچاوگرتنی ھاوسەنگی و ھەستیارییەکان، ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام دەدرێت".


