ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کوژرانی سەرکردەیەکی داعش پشتڕاست دەکاتەوە

پیلانێكی تیرۆریستی پووچەڵ دەكاتەوە و تیرۆریستێكیش دەستگیر دەكات و دەستبەسەر چەندین بۆمب و تەقەمەنیش دەگرێت

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، کوژرانی دەهام جاسم عوبەیدی بەرپرسی دیاری رێکخراوی داعش و فارس حەسەن شارەزای دروستکردنی بۆمب راگەیاند.

ئەنجومەنی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە تویتێكدا بڵاوی كردەوە: "دەهام جاسم عوبەیدی لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان رۆژی 24 شوبات کوژرا".

دەشڵێت عوبەیدی بە ئەبو سەعدۆن ناسراو بوو و بەرپرسێكی باڵای داعش لە پارێزگای نەینەوا بوو.

لە لایەکی دیکەوە، هێزی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش پلانێکی تیرۆرستی لە رۆژئاوای كەركوكی پووچەڵکردەوە و عزەدین جومعە جاسم پلانداڕێژەری پلانەکەشی دەستگیر کرد.

ھەروەھا دەستبەسەردا گرتنی چەندین بۆمب و تەقەمەنی لە گوندەكانی باجوان و مەشرەفە لە رۆژئاوای كەركوك رادەگەیەنێت، كە بۆ ئەنجامدانی ھێرش شاردرابوونەوە.

JS