بهرێوهبهرایهتی گشتی ئاسایش دهربارهی گیانلهدهستدانی هاووڵاتییهك روونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه
بهڕێوهبهرایهتی گشتی ئاسایش: ئهو هاووڵاتییه خۆی سووتاندووه و دوای 11 رۆژ گیانی لهدهستداوه
K24 - ههولێر:
بهڕێوهبهرایهتی گشتی ئاسایش / ههولێر دهربارهی گیانلهدهستدانی كهسێك بهناوی (عهلی حسێن جاسم) روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه و رایگهیاندووه" ئهو كهسهی خۆی سووتاندووه دانیشتووى کۆمەڵگاى تەناهى سەر بە قەزای سێمێل بووە لە دهۆک، بەکارهێنەر و فرۆشیارى مادە هۆشبەرەکان بووە و لە 28/4/2013 بە پێى مادە (14) لە یاسای مادە هۆشبەرەکان، بە بڕیارى دادگاى تاوانەکانى دهۆک، بە ساڵێک بەندکردن سزادرا بوو، لەبەر ئەم هۆیەش لە ریزەکانى هێزى پێشمەرگە دوورخرابووەوە.جارێکی دیکە لە رێکەوتى 14/2/2017 بە تۆمەتى بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە مادەى هۆشبەر و کارکردنی لە چوارچێوەی باندێکی شەش کەسیدا، بە پێى بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوە، بە بڕێک مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکرا و رەوانەى بنکەى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى دهۆک کراوه.
له بهشێكی دیكهدا ئاماژه بهچۆنییهتی خۆسووتاندنی( عهلی حسێن جاسم) دراوه و له روونكردنهوهكهدا هاتووه" لە کاتێکدا تۆمەتباری دەستگیرکراو گەێندرابووە بنکەکە و ئامادەکارى دەکرا بۆ ئەوەى لیکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵدا بکرێت، تۆمەتبار بە سوودوەرگرتن لەو سۆپا نەوتییەی لە ژوورەکەدابووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، دەستبەجێ کارمەندانى بنکەى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى دهۆک، ناوبراویان گەیاندە نەخۆشخانە و بنەماڵەکەشیان لەوبارەیەوە ئاگادار کردەوە، بەڵام دواى 11 رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەری و چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانەى تایبەت بە سوتان لە دهۆک گیانى لەدەستدا. بەپێى راپۆرتى پزیشکیش رێژەى سوتانەکەى 45% بووە".
دهقی روونكردنهوهكه
روونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتى گشتى ئاسایش سەبارەت بە روداوى خۆسوتاندن و گیان لە دەستدانى علی حسین جاسم
رای گشتى و کەناڵەکانى راگەیاندن لەم راستیانە ئاگادار دەکەینەوە:هاوڵاتى (علی حسین جاسم) لە دایکبووى ساڵى (1984) و دانیشتووى کۆمەڵگاى تەناهى سەر بە قەزای سێمێل بووە لە دهۆک، بەکارهێنەر و فرۆشیارى مادە هۆشبەرەکان بووە و لە 28/4/2013 بە پێى مادە (14) لە یاسای مادە هۆشبەرەکان، بە بڕیارى دادگاى تاوانەکانى دهۆک، بە ساڵێک بەندکردن سزادرا بوو، لەبەر ئەم هۆیەش لە ریزەکانى هێزى پێشمەرگە دوورخرابووەوە.جارێکی دیکە لە رێکەوتى 14/2/2017 بە تۆمەتى بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە مادەى هۆشبەر و کارکردنی لە چوارچێوەی باندێکی شەش کەسیدا، بە پێى بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوە، بە بڕێک مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکرا و رەوانەى بنکەى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى دهۆک کرا.لە کاتێکدا تۆمەتباری دەستگیرکراو گەێندرابووە بنکەکە و ئامادەکارى دەکرا بۆ ئەوەى لیکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵدا بکرێت، تۆمەتبار بە سوودوەرگرتن لەو سۆپا نەوتییەی لە ژوورەکەدابووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، دەستبەجێ کارمەندانى بنکەى نەهێشتنى مادە هۆشبەرەکانى دهۆک، ناوبراویان گەیاندە نەخۆشخانە و بنەماڵەکەشیان لەوبارەیەوە ئاگادار کردەوە، بەڵام دواى 11 رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەری و چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانەى تایبەت بە سوتان لە دهۆک گیانى لەدەستدا. بەپێى راپۆرتى پزیشکیش رێژەى سوتانەکەى 45% بووە.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی ئاسایش/ ههولێر 2017/2/27