كۆمپانیایەك نزیكەی 10 ملیۆن دۆلار لە ھاووڵاتیان وەردەگرێت

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی سکاڵای یاساییان لەسەر کۆمپانیایەکە تۆمارکردووە

K24 - سلێمانی

کۆمپانیایەک به‌ناوی دروستکردنی کارتی زیرەکی نەوت نزیکەی 10 ملیۆن دۆلاری لە ھاووڵاتیان وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا 70% ھاووڵاتیان نەوتیان وەرنەگرتووە و پارەکەشیان بۆ نەگەڕاوەتەوە و ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی سکاڵای یاساییان لەسەر کۆمپانیایەکە تۆمارکردووەو داواکاری گشتیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.