"مووچەی كەسوكاری شەھیدان بەبێ پاشەكەوت دابەش دەكرێت"
حكوومەتی ھەرێمی سیستمی پاشەكەوتی مووچەی كەسوكاری شەھیدان لادەبات
K24 - ھەولێر
جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەمەودوا مووچەی كەسوكاری شەھیدان لە وادەی خۆیی و بەبێ پاشەكەوت دابەش دەكرێت، ھەروەھا پارچە زەوی بەسەر كوسوكاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیجی خۆیی كە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: "لەمەودوا مووچەی وارسی شەھیدان لەوادەی خۆیدا و بەبێ ھیچ پاشەکەوتێک دەدرێت و ھەروەھا زەوی بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابین دەكرێت کە تائێستا سوودمەند نەبوون".
ئەمە لە كاتێكدایە لە ساڵی 2016 مووچەی فەرمانبەران و كەسوكاری شەھیدان بە سیستمی پاشەكەوت دابەش دەكات.