داعش مووسڵ به‌ره‌و ره‌ققه به‌جێده‌هێڵێت
شه‌ڕى دژ به داعش له عێراق و سووريا به‌رده‌وامه و له هه‌ردوو به‌ره‌كه‌دا داعش له شكان و پاشه‌كشێدايه.
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕى دژ به داعش له عێراق و سووريا به‌رده‌وامه و له هه‌ردوو به‌ره‌كه‌دا داعش له شكان و پاشه‌كشێدايه.
رۆژنامه‌ى كوميرسانتى رووسيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، له عێراق و سووريا پێشڕه‌وى دژ به داعش به‌رده‌وامه و چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه ناچار به پاشه‌كشێ كراوون.
له وتارێكى رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه: "هێزه عێراقييه‌كان له رۆژئاواى مووسڵدان و ده‌يانه‌وێت دۆڵى حجرى هه‌ڵكه‌وتوو له رۆژئاواى شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌بو به‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعش بانگه‌وازێكى نوێى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا وێڕاى داننان به شكستدا ئاماژه‌ى به چه‌كداره‌كانى داوه ئاماده‌ى كشانه‌وه بن.
پێشبينى ده‌كرێت، چه‌كدارانى داعش له مووسڵه‌وه به‌ره‌و سووريا پاشه‌كشێ بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێ له‌وێ رووبه‌ڕووى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ببنه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدايه له سوورياش بازنه‌ى گه‌مارۆى سه‌ر چه‌كدارانى داعش به‌رته‌نگ بووه‌ته‌وه و خه‌ريكه سوپاى سووريا به ته‌واوى شارى ته‌دمور كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
رۆژى 1ى ئازارى 2017 هێزه عێراقييه‌كان دۆڵى حجريان له باشوورى خۆرئاواى شاره‌كه له ده‌سته‌راستى رووبار‌ى ديجله كۆنترۆڵ كرده‌وه.
هێزه عێراقييه‌كان رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان مووسڵ و ته‌له‌عفه‌ريشيان كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه.
له 19ى شوبات/ فێبرايه‌رى رابردوودا سوپاى عێراق قۆناغى دووه‌مى شه‌ڕى مووسڵى ده‌ستپێكرد.
تا ئێستا ژماره‌يه‌ك گه‌ڕه‌كى خۆرئاواى شاره‌كه كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه.
توێژه‌ر له په‌يمانگه‌ى خۆرهه‌ڵاتناسى رووسى ڤىديمێر سوتنيكۆڤ، ده‌ڵێت: دواى له ده‌ستدانى مووسڵ، به كرده‌وه داعش له عێراقدا هيچ خاڵێكى ئه‌وتۆى له ده‌ستدا نامێنێته‌وه. ته‌نيا ده‌رچه‌ى چه‌كدارانى داعش ئه‌وه‌يه رووبكه‌نه ره‌ققه‌ى پايته‌ختى ده‌وڵه‌ته‌كه‌يان له سووريا.
ئه‌و توێژه‌ره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، به هۆى نه‌مانى ده‌رچه‌ى رزگاربوونيان، چه‌كدارانى داعش له به‌رده‌م شه‌ڕێكى سه‌ختدا گيريان خواردووه و ره‌نگه له ده‌وروبه‌رى ره‌ققه ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن و چه‌ند مانگێك بخايه‌نێت.