سەدان زیندانی رووتدەكاتەوە
چەندین كەسیشی كوشتووە
K24 - ھەولێر
سەرۆكی فلیپین رۆدریگۆ دوتێرت كە خۆی بە بكوژ و ھیتلەری بەكارھێنەرانی مادەی ھۆشبەر دەناسێنێت، بە سەدان زیندانی رووت دەكاتەوە.
وێنەی ئەو سەدان زیندانیانە بە رووتی لە سۆسیال میدیا بڵاوكردەوە كە بە تۆمەتی ماددەی ھۆشبەر گیراون و لە لایەن ئاژانسی بەرەنگاربوونەوەی مادەی ھۆشبەر لە زیندانێكی پاریزگای سیبۆ بڵاوكراونەتەوە.

سەرۆكی فلیپین ھەر پاش بە دەسەڵات گەیشتنی دەستی بە ھەڵمەتی كوشتنی بەكارھێنەرانی مادەی ھۆشبەر كرد و دەشڵێت بە دەستی خۆی چەندین كەسی كوشتووە.
لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاوكردنەوە ئەم وێنانە بە كردەوەیەكی ئاشكرای ستەمگەرانە، نامرۆڤانە و بێ رێزیكردن بە زیندانیان دەزانێت و ھۆشداری ئەگەری كوشتنی ژمارەیەكی زۆریش دەدات كە تاوانیكی دژی مرۆییە.
JS
