حەوت ساڵە بەتەنیا لە گوندەكەی دەژیت

22 ساڵە گوندەكەی چۆڵكراوە

K24 - ھەولێر

ھاووڵاتییەكی كورد ماوەی 7 ساڵە بە تەنیایی لە گوندەكەی دەژیت، 22 ساڵ پاش ئەوەی گوندەكەی لە لایەن سوپای توركیا وێران و چۆڵكرا.

دەرویش موحان 52 ساڵی لە ساڵی 1995 بە ھۆی شەڕی دەوڵەت و پەكەكە گوندەكەیان كە 50 ماڵی تێدابوو لە لایەن سوپای توركیا چۆڵكرا و بۆ شاری وان كۆچبەر بوو.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە موحان حەوت منداڵی ھەیە و بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە شوێنە جیاوازەكانی توركیا كاری كرد و خێزانەكەشی لە وان دەژین.

ئەم ھاووڵاتییە داوای 15 ساڵ بەتەنیا بۆ گوندی ئۆڤاجك لە داوێنی چیای كاتۆ گەڕایەوە و قوتابخانەی گوندەكەی كە بەشێكی نەرووخابوو، كردە ماڵی خۆی و دەست بە بەخێوكردنی مەڕوماڵات كرد و منداڵەكانیشی جاروبار سەردانی دەكەن و یارمەتی دەدەن.

ئەم ھاووڵاتییە تەنیا رادیۆكی بچووكی ھەیە و بۆ رۆناكیش چرای نەوت بەكار دێنێت و دەڵێت زۆر ئاسوودە و خۆشحاڵم و ھیواش دەخوازێت گوندەكەی جارێكی تر ئاوەدان بكرێتەوە.

JS

حەوت ساڵە بەتەنیا لە گوندەكەی دەژیت
حەوت ساڵە بەتەنیا لە گوندەكەی دەژیت
حەوت ساڵە بەتەنیا لە گوندەكەی دەژیت
حەوت ساڵە بەتەنیا لە گوندەكەی دەژیت
حەوت ساڵە بەتەنیا لە گوندەكەی دەژیت
حەوت ساڵە بەتەنیا لە گوندەكەی دەژیت
حەوت ساڵە بەتەنیا لە گوندەكەی دەژیت
حەوت ساڵە بەتەنیا لە گوندەكەی دەژیت
حەوت ساڵە بەتەنیا لە گوندەكەی دەژیت
حەوت ساڵە بەتەنیا لە گوندەكەی دەژیت
حەوت ساڵە بەتەنیا لە گوندەكەی دەژیت
Fly Erbil Advertisment