سه‌رۆك گه‌يشته‌وه هه‌رێمى كوردستان
سه‌رۆك بارزانى و شانده ياوهرهكهى له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌يشته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
K24 – هه‌ولێر:
دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ توركيا و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و وڵاته، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌يشته‌وه هه‌ولێر.
سه‌رۆك بارزانى و شانده ياوهرهكهى له رێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌يشته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونخ (ميونشن)، هه‌ينى رابردوو سه‌ردانى ئه‌ڵمانياى كرد و به‌شدارى له كۆنفرانسه‌كه‌دا كرد و ژماره‌يه‌ك ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زير و گه‌وره به‌رپرسانى ژماره‌يه‌ك وڵات ئه‌نجامدا.
دواى كۆتايهاتنى كۆنفرانسى ميونشن، بارزانى سه‌ردانى پاريسى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا فرانسوا ئۆلاند كۆببێته‌وه و دواتر له كۆشكى ئه‌ليزێ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا پێشوازى له بارزانى كرد.
له وێستگه‌ى كۆتايى گه‌شته ديپلۆماتيهكهيدا سه‌رۆك بارزانى سه‌ردانى توركياى كرد و له كۆشكى مابێنى ئه‌سته‌مبوڵ له لايه‌ن سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه‌وه پێشوازى لێكرا.
ئه‌مڕۆش سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم كۆبوويه‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانى و شاندى ياوه‌رى گه‌ڕايه‌وه هه‌رێمى كوردستان.