ئادار و نه‌ورۆز بازارى جلى كوردى ده‌بوژێننه‌وه‌

ئافره‌تانی كورد به‌ هه‌موو ته‌مه‌ن جیاوازه‌كانیيانه‌وه‌ روو له‌ بازاڕی كوتاڵفرۆشی ده‌كه‌ن.

K24 – هه‌ولێر:

ساڵانه‌ به‌ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هار و نه‌ورۆز و بۆنه‌كانی ئادار، ئافره‌تانی كورد به‌ هه‌موو ته‌مه‌ن جیاوازه‌كانیيانه‌وه‌ روو له‌ بازاڕی كوتاڵفرۆشی ده‌كه‌ن.

به‌ مه‌به‌ستی دورینی جلوبه‌رگی كوردی و خۆئاماده‌كردن بۆ پێشوازی له‌ بۆنه‌كاندا، شارۆچكه‌ی ئاکرێش یەکێکە لەو ناوچه‌كانی باشووری كوردستان کە ناوبانگی خۆیی دەرکردووە لە سەر ھەبوونی جلوبەرگی جوان و ھەرزانی ئافرەتان، بەمەش بازاڕی ئەم شارە سەرنجی کڕیارانی ھەموو ھەرێم و بگرە دەرەوە بۆ خۆی راکێشاوە.