سێ كچە شۆخەكە بەرھەمی نوێ بڵاودەكەنەوە
.jpg)
K24 - ھەولێر
سێ کچی جۆرجیایی، كە گرووپێکی گۆرانییان دروست کردووە و گۆرانیی فۆلکلۆری وڵاتەکەیان دەڵێنەوە، لەم ماوەیەدا دوو بەرھەمی نوێی دیكەیان بڵاوكردەوە.
ئانا و تاتیا و شۆرینا، ئەو سێ کچە جۆرجیاییەن، کە گرووپێکی گۆرانییان بە ناوی (تریۆ ماندیلی) پێكهێناوه و بەردەوام ڤیدیۆ و کلیپی گۆرانیی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییهكان بڵاودەكەنەوە، ئەمجارەیان دوو بەرھەمی دیكەیان بڵاوكردەوە و ھەوادارانیان سەرسام كرد.
ئەم سێ کچە، یەکەمجار ڤیدیۆ کلیپێکی خۆیان بڵاو کردەوە و گۆرانیی فۆلکلۆری جۆرجییان دەگوت، ئەو ڤیدیۆ کلیپەكهشیان زیاتر لە سێ ملیۆن بینەری ھەبووه، بەمەش ناوبانگیان لە وڵاتی خۆیان بهدهستهێنا و بوونهتهوه گرووپێكی ناسراو و بەردەوام گۆرانیی فۆلکلۆری وڵاتەکەیان دەڵێنەوە.