ئه‌رمینیا كۆنسووڵخانهی گشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
مه‌رسوومی كۆماری بۆ ده‌رچووه

K24 - هه‌ولێر:
سێرژ سه‌رگسیان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌رمینیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئادار/ مارسی 2017، بڕیاری كردنه‌وه‌ی كۆنسووڵخانهی گشتی وڵاته‌كه‌ی، له هه‌رێمی كوردستان واژوو كرد.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌رمینیا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌رسوومه كۆمارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه واژوو كراوه، تێیدا بڕیار له كردنه‌وه‌ی كۆنسووڵخانهی گشتی ئه‌رمینیا دراوه.
حكوومه‌تی ئه‌رمینیا، له رۆژی 2ی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵ، بڕیاری كردنه‌وه‌ی كۆنسووڵخانهی خۆی له هه‌رێمی كوردستان داوه، به‌ڵام بڕیاره‌كه پێویستی به ده‌ركردنی مه‌رسوومی كۆماری ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه و ئه‌مڕۆش سه‌رۆك كۆماری ئه‌رمینیا مه‌رسوومه‌كه‌ی ده‌ركردووه.
به گوێره‌ی مهرسوومهكهش، ئه‌رمینیا هیواخوازه په‌ره‌ی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی بدات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و كۆنسووڵخانهكهش، بۆ راییكردنی كاره‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه.
پێشتریش مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی میونشن، له 17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2017، له‌گه‌ڵ ئێدوارد نالبهندیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، باسییان له پیتهوكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رمینیا كردبوو.
سه‌رچاوه: RT