چیرۆكی یوسرا ماردینی ده‌كرێته فیلم
چیرۆكی كچێك؛ له په‌نابه‌رێتییه‌وه بۆ ئۆڵۆمپیادی به‌ڕازیل
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی به‌ریتانی، بڕیاریداوه چیرۆكی ژیانی یوسرا ماردینی، بكاته فيلم, كه چۆن له وڵاتی سووریاوه ئاواره بووه و توانیویه‌تی به‌سه‌ر سه‌ختییه‌كانی رێگه و مه‌ترسییه‌كانی ده‌ریا سه‌ربكه‌وێت و بگاته ئه‌وروپا, له‌وێوه‌ش به‌شداری له ئۆلۆمپیادی ریۆ دی جانیرۆی 2016ی به‌ڕازیل بكات.
يوسرا و سارای خوشكی، له كاتی په‌ڕینه‌وه‌یان له ده‌ریای ئیجه‌ی نێوان توركیا و یۆنان، نزیكه‌ی 3-4 كاتژمێر به ته‌نیشت یه‌خته پڕ له په‌نابه‌ره‌كه مه‌له بكه‌ن، چونكه بزوێنه‌ری یه‌خته‌كه له كاركه‌وتبوو.

كۆمپانیای "وۆركینگ تایتڵ"ی به‌ریتانی، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كڕینه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی ئه‌و كچه ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى بیكاته فیلم, ستیڤن داڵدری به‌ریتانیش، كاری ده‌رهێنان بۆ فیلمه‌كه ده‌كات.
داڵدری، سه‌باره‌ت به ده‌رهێنانی ئه‌و فیلمه، به رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی راگه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی گرنگه له ئێستادا، دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێكه بتوانێت كاری نواندن بكات و مه‌له‌وانیش بزانێت.

یوسرا ته‌مه‌نی 18 ساڵه و كچی راهێنه‌رێكی مه‌له‌وانییه، له ساڵی 2015 شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا وایكرد، وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت و به یاوه‌ری خوشكێكی، روویان له ئه‌ڵمانیا كردووه.
یوسرا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م گه‌یشتنی بۆ كامپی په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا، پرسیاری له باره‌ی نزیكترین مه‌له‌وانگه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزشه‌كه‌ی دانه‌بڕێت.

به‌شداریكردن له ئۆلۆمپیاد
یوسرا به‌دوای یانه‌یه‌كی وه‌رزشی مه‌له‌وانی، یاخود نزیكترین مه‌له‌وانگه‌دا ده‌گه‌ڕا، بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزشه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، دواجار وه‌رگێڕه میسرییه‌كه‌ی، ناوونیشانی یانه‌ی "ڤاسرفرۆندی سپانداو 04"ی پێداوه و پێشنیازی كردووه په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌وه بكات، كه كۆنترین یانه‌ی مه‌له‌وانییه له ئه‌ڵمانیا.
یوسرا ده‌ڵێت: "كاتێك راهێنه‌ران تێستییان پێكردین، توانا و شێوازی وه‌رزشه‌كه‌ی ئێمه‌یان بینی، راسته‌وخۆ بڕیاری قه‌بووڵكردنی ئێمه‌یان دا".
دوای به‌رده‌وامبوون له راهێنان، یوسرا و كچێكی دیكه‌ی سووری، بوونه دوو یاریزان، له چوارچێوه‌ی تیمى په‌نابه‌ران، به‌شدارییان له ئۆلۆمپیادی به‌رازیلدا كرد.
هه‌رچه‌نده یوسرا له پاڵاوتنی مه‌له‌وانی 100 مه‌تری په‌پووله، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ماوه‌كه‌ی بڕی، وه‌ك پێویست نه‌بووه تا بتوانێت به‌شداری له پێشبڕكێكاندا بكات.

ئێریك فیڵنهر، له كۆمپانیای "وۆركینگ فیلم" رایگه‌یاند، چیرۆكی ئه‌و كچه، كه ئامانجێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، چیرۆكێكی نایابه و وه‌كو فیلمی "بیلی ئیلیۆت"ه، كه بۆ وه‌گرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار، له ساڵێ 2001 كاندید كراوه.
فیلمی "بیلی ئیلیۆت" له ده‌رهێنانی ستیڤن داڵدرییه، ئه‌و ده‌رهێنه‌ری كه بڕیاره كاری ده‌رهێنان بۆ فیلمه‌كه‌ی ماردینی بكات، پێشتریش بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ ده‌رهێنانی فیلمی "بیلی ئیلیۆت" له ساڵی 2001، كاندید كراوه.