فێرگسۆن باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان ده‌كات
پێیوایه باشترین یاریزانی سه‌رده‌می راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و بوو
ئه‌لێكس فێرگسۆن راهێنه‌ری پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد له لێدوانێكدا پاوڵۆ ماڵدینی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی میلانی به باشترین یاریزانی جیهان وه‌سف ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 22 ئاداری 2017، سێر ئه‌لیكس فێرگسۆن راهێنه‌ری سكۆتله‌ندی ته‌مه‌ن 75 ساڵ، له لێدوانێكدا كه بۆ SiriusXM FC كه رادیۆیه‌كی ئه‌مریكییه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پاوڵۆ مالدینی باشترین ئه‌ستێره‌ی سه‌رده‌می خۆی بوو، ته‌نانه‌ت له‌و شوێنه‌ی یاری لێده‌كرێت تا ئێستا ئه‌ستێره‌یه‌كی به وێنه‌ی ئه‌و درووست نه‌بووه.
فێرگسۆن كه پێشتر 7 ناسناوی پرێمه‌رلیگی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد بردۆته‌وه، ده‌ڵێت: پێشتر هه‌وڵمدا مالدینی بۆ ئۆڵد ترافۆرد بگوازمه‌وه، به‌ڵام سیزار مالدینی باوكی گواستنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی بۆ مانچێسته‌ر شكست پێهێنا.
مالدینی كه ئێستا ته‌مه‌نی 48 ساڵه، ماوه‌ی 24 ساڵ له یاریگه‌ی سان سێرۆ له نێوان 1985 تا 2009 یاری بۆ یانه‌ی میلان كرد.
مالدینی له كۆی 892 یاری، 4 ناسناوی سێریا ئه‌ی ئیتاڵی و 5 ناسناوی ئه‌ورووپی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.