یاریزانێک بەهۆی پشتگوێ خستنی هۆشداری پۆلیسی هاتووچۆ سزادرا
جێرمی فریمپۆنگ بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلتەرا، بەهۆی لێخورینی ئۆتۆمبێلەکەی بە خێرایی نایاسایی و رێگەنەپێدراو لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆی شاری مانچێستەر بە پێ بژاردنی 1000 پاوەند سزادرا.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردەوە دوای ئەو کارە نایاساییە دادگا ئەم سزایەی بەرگریکاری 25 ساڵەی یانەی لیڤەرپوول دیاری کرد، لەبەر ئەوەی دوو نامەی لەلایەن پۆلیسەوە بۆ ماڵەوەی نێردرابوون پشتگوێ خستبوو و وەڵامی ئاگادارکردنەوەکانی پۆلیسی هاتووچۆی نەدابووەوە بۆ ئاشکراکردنی شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی کاری نایاسایی کرد بوو.
ئەم ڕووداوە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی نیسانی رابردوو کاتێک ئۆتۆمبێلەکەی جێرمی لە یەکێک لە شەقامەکانی مانچێستەر، لە ناوچەیەکدا کە سنووری خێراییەکەی لە کاتژمێرێکدا 48 کیلۆمەتر بوو، بەڵام ئەو یاریزانە بە خێرایی 61 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا خێراییەکەی بوو. ئەم رووداوە دوو ڕۆژ پێش یاری نێوان لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا (FA Cup) ڕوویدا.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سەرەڕای ئەوەی پۆلیس دوو نامەی بۆ ناونیشانی تۆمارکراوی ئەم ئۆتۆمبێلە ناردبوو، بەڵام جێرمی ئەو نامانەی پشگوێ خستبوو و وەڵامی پۆڵیسی هاتووچۆی نەداوەتەوە، بۆیە ئەم وەڵام نەدانەوەیە بووە هوی ئەوەی دۆسیەکە ڕەوانەی قۆناغی تاوانکاری لە دادگای سەرەتایی مانچێستەر بکریت.