له پاڵاوتنی ئاسیا چه‌ندان یاری لوتكه به‌ڕێوه‌یه
لێدوان و بۆچوونی راهێنه‌ره‌كان ببینه
له پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، سبه‌ی پێنجشه‌ممه چه‌ندان یاری ئاگرین و لوتكه به‌ڕێوه‌یه.
عێراق ـ ئوسترالیا
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له شاری تاران له كاتژمێر 15:00 میوانداریی ئوستڕالیا ده‌كات، له یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئێران به ماڵی عێراق داده‌نرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا ئابڵوقه‌ی یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی له‌سه‌ر عێراق هه‌ڵنه‌گیراوه.
به‌ر له‌م یارییه هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا كه به‌ربژێرێكی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بگاته كۆتاییه‌كانی مۆندیال، له خانه‌ی سێیه‌م به جیاوازی خاڵێك دوای سعودیه و ژاپۆن ده‌بینرێت و له پێنج یاریی تامی هیچ دۆڕانێكی نه‌كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا عێراق به سێ خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م و پێشكۆتایی ده‌بینرێت.
به‌ر له یارییه‌كه‌ش راهێنه‌ری ئوستڕالیا ده‌ڵێت هه‌موو هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ئاره‌زوو ده‌كات لێیان بباته‌وه.
قه‌ته‌ر ـ ئێران
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له كاتژمێر 19:00 له ده‌وحه ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ،
هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به‌ر له‌م یارییه پێشه‌نگی هه‌ڵبژارده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می گرتووه، له پێنج یاریی سێ بردنه‌وه و دوو به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و تامی دۆڕانی نه‌كردووه، له به‌رامبه‌ردا قه‌ته‌ڕ دۆخی خراپه و له پێنج یاریی ته‌نیا بردنه‌وه‌یه‌ك و 3 دۆڕانیشی هه‌یه.
كارلۆس كیرۆش راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئێران، له پرێس كۆنفراسێكدا سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی یاری رابردووی نێوانیان كه له تاران به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا یارییه‌كه به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به سه‌ركه‌وتنی ئێران ته‌واو بوو، راهێنه‌ری ئێران ده‌ڵێت: لێژنه‌ی یارییه‌كه راپۆرتی خۆی پێشكه‌شكردووه و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش تووشی كێشه‌بوون، پێویسته هه‌موو هه‌ڵبژارده‌كان وانه له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان چاك بكه‌نه‌وه، ئه‌وه یاریی تۆپی پێیه نه‌وه‌ك جه‌نگ، له یارییه‌كان پێویسته به پاكی و به‌ڕێزه‌وه یاریی بكه‌ین.
چین ـ كۆریای باشوور
ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه له كاتژمێر14:35 خوله‌كی سبه‌ی به‌رێوه ده‌چێت،
چین له‌م یارییه پێویستی به بردنه‌وه‌یه تا هیوایه‌كانی بۆ گه‌یشتن به مۆندیال له‌ده‌ست نه‌دات، به‌وپێیه‌ی چین له 5 یاریی، ته‌نیا دوو خاڵی كۆكردۆته‌وه.
ئه‌م یارییه‌ش یه‌كه‌م یاریی فه‌رمییه بۆ مارسێلۆ لێپی راهێنه‌ری ئیتاڵی له راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی چین و به‌ر له یارییه‌كه‌ش ده‌ڵێت: له هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئاسیایی ناترسن.
یارییه‌كانی دیكه‌ی سبه‌ی له پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا
تایلاند ـ سعوودیه 15:00
سووریا ـ ئوزبه‌كیستان 15:00
ئیمارات ـ ژاپۆن 18:30