به‌به‌ڵگه، زێدان و مۆدریچ عاشقی بارسێلۆنان و ئینیێستا و سیمیۆنی خه‌ون به ریال مه‌دریده‌وه ده‌بیینن
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ناسراوی ئیسپانیا چه‌ندان به‌ڵگه‌یی مێژووی بڵاو كردۆته‌وه كه سه‌لماندوویه‌تی ئه‌وانه‌ی ئێستا ركابه‌ر و دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌كتر بوون، پێشتر دۆست و خۆشه‌ویستی یه‌كتر بوونه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 23 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زێدان پێش ئه‌وه‌ی له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه وه‌ك یاریزان رووبكاته ریال مه‌درید ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌بووه یاری بۆ بارسێلۆنا بكات.
زێدان عاشقی بارسێلۆنا بووه
زێدان ئه‌گه‌ر وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر ناسناوی چامپیۆنزلیگی بۆ ریال مه‌درید بردۆته‌وه، به‌ڵام له سه‌رده‌می یاریزانیدا، له دیمانه‌یه‌كدا بۆ (دۆن باڵۆن) رایگه‌یاندووه كه ئه‌و خه‌ون به یاریكردن بۆ (بارسێلۆنا و ریال مه‌درید) ده‌بینێت، گوتویه‌تی: ئه‌گه‌ر ناچاریشم بكه‌ین یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرم بێگومان بارسێلۆنا ده‌ستنیشان ده‌كه‌م، چونكه ئه‌و یانه‌یه خۆشه‌ویستی منداڵیم بووه.
زێدان له دیمانه‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه خێزانه‌كه‌ی به‌رده‌وام باسی كه‌ته‌لۆنیایان كردووه و خه‌ونیان به‌وه بینیوه كه له بارسێلۆنا نیشته‌جێ بن.
ئینیێستا شێت و شه‌یدای ریال مه‌درید بووه
ئه‌ندرێس ئینیێستا له ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه و ئێستاش كاپتنی یه‌كه‌می بارسایه، به‌ڵام پێشتر له‌سه‌رده‌می لاویه‌تیدا رایگه‌یاندووه كه هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی ریال مه‌درید بووه.

مۆدریچ حه‌زی به بارسێلۆنا دێت
مۆدریچ كه ئێستا یه‌كێكه له دیارترین ناوه‌ڕاستكاره ئاستبه‌رزه‌كانی ریال مه‌درید، به‌ڵام پێشتر كاتێك له 2008 یاری بۆ یانه‌ی دینامۆ زه‌گره‌بی كرواتی كردووه، له دیمانه‌یه‌كدا كه له رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه كه ئاره‌زووی ئه‌و ده‌كات له بارسێلۆنا یاری بكات.
مۆدریچ له دیمانه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێیه‌كه‌ی سه‌ردانی شاری بارسێلۆنای كردووه و له یارییه‌كی نێوان ئیسپانیۆل و بارسێلۆنا ئاماده‌بووه و وه‌ك هانده‌رێك هانی بارسای داوه.
سیمیۆنی دۆستی ریال مه‌دریده
دیێگۆ سیمیۆنی كه ئێستا وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یه‌كێكه له ركابه‌ره سه‌خته‌كانی ریال مه‌درید، به‌ڵام پێشتر كاتێك له یانه‌ی سێڤییا یاری كردووه، رایگه‌یاندووه كه ته‌نیا یه‌ك خه‌ونی هه‌یه، ئه‌ویش یاریكردنه بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید.