گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرین ببینه
به‌هائه‌دین به‌كر دوای 113 رۆژ یه‌كه‌مین گۆڵی تۆمار كرد
K24 ـ هه‌ولێر
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه تێیدا شێروانه به گۆڵێكی خاوێن كه‌ركووكی ڕه‌وانه‌ی بابه‌گوڕگوڕ كرده‌وه، نه‌ورۆزیش به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك، چیرۆكی دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه نووسییه‌وه.
ئامار و رووداوه گرینگه‌كانی یانه‌كان:
ـ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی (سه‌میر بابۆ) بۆ راهێنه‌رایه‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، شكسته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه یه‌كه‌مین دۆڕاندن بوو بۆ ئه‌م راهێنه‌ره.
ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ده‌ستی 3 راهێنه‌ری جیاواز (دڵشاد مه‌عرووف، فه‌تحی قه‌ره‌نی و سه‌میر بابۆ) چواره‌مین شكستیان هاته‌ڕێ.
ـ نه‌ورۆز له‌م وه‌رزه دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر تۆمار كرد.
ـ نه‌ورۆز له‌م وه‌رزه شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ـ شێروانه له‌م وه‌رزه پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ر پێنج بردنه‌وه‌كه‌شی له نێو یاریگه‌ی خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی بووه.
ـ یانه‌ی كه‌ركووك له‌م وه‌رزه تووشی پێنجه‌مین شكست بوو.
ـ به‌هائه‌دین به‌كر هێرشبه‌ری نه‌ورۆز چواره‌مین گۆڵی له‌م وه‌رزه كرد.
ـ به‌هائه‌دین به‌كر ئه‌م وه‌رزه له كۆی 4 گۆڵی، دوو گۆڵیان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بووه.
ـ به‌هائه‌دین به‌كر دوای 113 رۆژ یه‌كه‌مین گۆڵی بۆ نه‌ورۆز تۆمار كرد.
ـ سامان عه‌بدولكه‌ریم به‌رگریكاری شێروانه دووه‌مین گۆڵی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
ـ گۆڵه‌كه‌ی ئه‌مرۆی عامر فازڵی هێرشبه‌ری پێشمه‌رگه دووه‌مین گۆڵی ئه‌م یاریزانه بوو له‌م وه‌رزه.
ـ حه‌سه‌ن حوسێن گۆڵپارێزی یانه‌ی شێروانه به 9 كلین شیت (پاكراگرتنی گۆڵه‌كه‌ی) پێشه‌نگی سه‌رجه‌م گۆڵپارێزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی گرتووه.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه، شێروانه به 4 خاڵ پێشه‌نگی قۆناخی چوار گۆشه‌ی زێرینی گرت، نه‌ورۆزیش به 4 خاڵ بۆ خانه‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت، پێشمه‌رگه‌ش به 3 خاڵ بۆ خانه‌ی سێیه‌م دابه‌زی، كه‌ركووكیش به‌بێ هیچ خاڵێك له خانه‌ی كۆتایی مایه‌وه.
