بێنزێما: من خزمه‌تگوزاری كریستیانۆ و به‌یل نیم
كه‌ریم بێنزێما هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خه‌ون به‌وه ده‌بینێت كه ژیانی وه‌رزشی خۆی له ریال مه‌درید ته‌واو بكات، له باره‌ی كریستیانۆ و گاریس به‌یل ـیش بۆچوونێكی جیاواز ده‌رده‌بڕێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 24 ئاداری 2017، كه‌ریم بێنزێما هێرشبه‌ری فره‌نسی یانه‌ی شایانه‌ی ئیسپانیا له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی مۆنتی كارلۆی ئیسپانیا، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له رۆیشتنی له ریال مه‌درید ده‌كات.
بێنزێما ده‌شڵێت: یانه‌یه‌ك كه له ئێستا و داهاتوو له ژیانی مندا بدره‌وشێته‌وه ته‌نیا ریال مه‌دریده.
بێنزێما له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ و به‌یل، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه من خزمه‌تگوزاری ریال مه‌درید نه‌ك هی كریستیانۆ و به‌یل.
بێنزێما ده‌شڵێت: من كریستیانۆ باش ده‌ناسم، ئه‌و عاشقی گۆڵتۆمار كردنه، ته‌نانه‌ت له كاتی راهێنانیش ئاره‌زووی گۆڵتۆماركردن ده‌كات.
كه‌ریم بێنزێمای ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2009 بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه.