یوونس مەحموود: ده‌مه‌وێت ببمه سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق
یوونس مەحموودی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی رایدەگەیەنێت، بەنیازە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، کە وابڕیارە مانگی ئابی ٢٠١٨ ئەنجام بدرێت، خۆی بەربژێر بکات و پێیوایە لەم چەند ساڵەی دوایی عێراق لە رووی پێگەیاندنی یاریزانی لاو و تازەپێگەیشتووان دواکەوتووە.
یونس مەحموودی ٣٤ ساڵان دڵنیایە لەوەی لەلایەن یانەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت و رەتیشی دەکاتەوە نیازی هەبێت رووبکاتە بواری راهێنەرایەتی و دووپاتی دەکاتەوە، داهاتووی ئەو لە بواری کارگێڕی دەبێت.
ئەم لێدوانانەی یونس مەحموود لە کاتێکدایە، عەبدولخاڵق مەسعوود سێ ساڵ لەمەوبەر وەکو یەکەم کورد بووە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و لە پۆستەکەی بەردەوامە.
یوونس مه‌حموود یه‌كێكه له گۆڵكاره مێژووییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق و ناسناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2008ـی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بردۆته‌وه، سه‌ره‌تا له یانه‌ی كه‌ركووك ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر روویكردۆته یانه‌كانی ته‌ڵه‌به و شوڕته، له خولی قه‌ته‌ریش یاری بۆ یانه‌كانی (ئه‌لخور، ئه‌لغه‌ڕافه، وه‌كره، سه‌د و ئه‌هلی) كردووه، دواتر له 2015 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێر كرد، دوایینجاریش وه‌رزی رابردوو بوو له یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی عێراقییه‌وه ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن كرد.