ئالۆنسۆ: نهێنی چوونی بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات
زیاتر له ئارسێناڵ نزیك بووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كردووه
ئالۆنسۆی یاریزانی بایرن میونشن له دیمانه‌یه‌كدا به شێوه‌یه‌كی سه‌یر چیرۆكی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئارسێناڵ و په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌گێرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 24 ئاداری 2017، چاڤی ئالۆنسۆ ناوه‌راستكاری یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سكای سپۆرتسی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له ئارسێناڵ نزیك بووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كردووه
ئالۆنسۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له یانه‌ی ریال سوسیداد ده‌ركه‌وت، دوای تێپه‌ڕكردنی 4 ساڵ له‌گه‌ڵ سوسیداد له 2004 په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوول كرد.
ئالۆنسۆ به‌هۆی ئاستبه‌رزی له پرێمه‌رلیگ چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی هاتنه سه‌رهێڵ، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئارسێناڵ گرێبه‌ستێكی فه‌رمی پێشكه‌ش كردم، به ته‌واوه‌تی له چوونی بۆ ئه‌و یانه‌یه نزیكبووم، به‌ڵام دواتر ریال مه‌درید نرخه‌كه‌ی زیاد كرد، ئارسێناڵیش ئاماده نه‌بوو 3 ملیۆن پاوه‌ند زیاد بكات، بۆیه یانه‌ی گهنهرزم ره‌ت كرده‌وه و له 2009 ریال مه‌دریدم هه‌ڵبژارد.
ئالۆنسۆ بڕیاریداوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ماڵئاوایی له یانه‌ی بایرن میونشن بكات.