10 یانه له‌سه‌ر یاریزانێك شه‌ڕیانه
ئارسێناڵ و ریال مه‌درید زۆرترین خواستیان بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌یه
تا دێت یانه‌ی نوێ جێنه نێو كێبڕكیی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی یانه‌ی مۆناكۆ، كه به تیری هێنری نوێ ناسراوه، دیارترین ئه‌و یانانه‌ی كه زۆرترین خواستیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه هه‌یه، پێكهاتوون له ریال مه‌درید و ئارسێناڵ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 24 ئاداری 2017، پێگه‌ی سكای نیوز راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ئاشكرای كردووه كه زیاتر له 10 یانه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی (كلیان مباپی) هێرشبه‌ری یانه‌ی مۆناكۆ شه‌ڕیانه.
كلیان مباپی ته‌مه‌ن 18 ساڵ بووه بچووكترین یاریزان كه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا كراوه، ئه‌م وه‌رزه رۆڵێكی كاریگه‌ری بینی له گه‌یاندنی یانه‌كه‌ی به قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌كانی ریال مه‌درید و ئارسێناڵ به فه‌رمی گفتووگۆیه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌ستپێكردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، مانچێسته‌ر سیتی، پاریس سانجێرمان هه‌وڵه‌كانی بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه چڕ كردۆته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا هێمای بۆ ئه‌وه كرد بوو كه یانه‌ی بارسێلۆنا كه‌سێكی تایبه‌تمه‌ندی بۆ چاودێریكردنی ئه‌م یاریزانه نارد بووه فره‌نسا.
میدیاكانی ئه‌ورووپا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و تۆتێنهام و چێڵسی پلانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه لاوه‌ی یانه‌ی مۆناكۆیان داڕشتووه.
كلیان مباپی ئه‌م وه‌رزه 12 گۆڵی له خولی پله‌یه‌كی فره‌نسا تۆمار كردووه و یانه‌كه‌شی به 71 خاڵ گه‌یاندۆته لوتكه‌ی لیگ وه‌ن.