پێش یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا مێسی تووشی كێشه ده‌بێت
به‌رپرسانی كه‌ته‌لۆنیا گومانیان له بوونی پیلانگێرییه‌ك له دژی مێسی و بارسێلۆنا هه‌یه
دادگای باڵای وڵاتی ئیسپانیا به فه‌رمی له‌سه‌ر كه‌یسی خۆدزینه‌وه له باجدان، دیسان كاتێكی دیكه‌یان بۆ بانگهێشتكردنی مێسی و باوكی ده‌ستنیشان كرد، ئه‌م كاته‌ش نیگه‌رانی له لایه‌ن هه‌وادارانی بارسا لێكه‌وتۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24 ئاداری 2017، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا رایگه‌یاندووه به فه‌رمی دادگای ئیسپانیا داوای له مێسی و باوكی كردووه كه له رۆژی 20ـی مانگی داهاتوو له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا رۆژێك پێش چوونه به‌رده‌م دادگا كه ده‌كاته 19ـی مانگی داهاتوو له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی یوڤێنتۆس ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، له 23ـی هه‌مان مانگ كه ده‌كاته 3 رۆژ دوای چوونی به‌رده‌م دادگا له كلاسیكۆی ئیسپانیا بارسێلۆنا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا، به‌رپرسانی بارسێلۆنا نیگه‌رانن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه، به‌تایبه‌تی له كاتێكی واهه‌ستیاردا كه بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ و كلاسیكۆ له‌به‌رده‌م كاتێكی هه‌ستیار و زێرین تێپه‌ڕ ده‌كات.
مێسی و باوكی به فه‌رمی له لایه‌ن دادگای وڵاتی ئیسپانیاوه به خۆدزینه‌وه له باجدان تاوانبار كراون، پێشتریش دوو جاری دیكه چوونه‌ته به‌رده‌م دادگا.