ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا، ئه‌ستێره‌كانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 25 ئاداری 2017، له كاتژمێر 17:00 له یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد له یارییه‌كی خێرخوازیدا، ئه‌ستێره دێرینه‌كانی پێشووی ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول به‌یه‌ك بگه‌ن.
یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید پێكهاتوون له‌م یاریزانانه (میشێڵ سهڵگادۆ، رۆبێرتۆ كارلۆس، فێرناندۆ سانز، لویس فیگۆ، كلارێنس سیدۆرف، دیلا رێد، بۆتراگینۆ، ساڤیۆ، كارلۆس سانچێز، كۆنگۆ، كریمبۆ، مۆرییانتس و جۆلیۆ لۆرێنتی.
یاریزانه‌كانی بانگهێشتكراوه‌كانی لیڤه‌رپوولیش پێكهاتوون له (دۆدیك، كاراگێر، هێنچۆز، مكمانهمان، ستیڤن جیرارد، مایكل ئۆین، فۆله‌ر، ئالان كێندی، لویس گارسیا، ئاگێر، هامان، بێرگێر، سالیف دیاو و تۆماسۆن.