ئۆزێل له‌سه‌ر داوای ده‌زگیرانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی توركی ده‌كات
به گویره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، هاوینی داهاتوو ئارسێناڵ جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به خولی نایابی توركیا ده‌كات، میدیاكانی توركیاش هۆكاری ئه‌م بڕیاری ئۆزیل بۆ ده‌زگیرانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه له ئیستنه‌بووڵ نیشته‌جێیه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 25 ئاداری 2017، پێگه‌ی میترۆی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه مه‌سعوود ئۆزیل له‌سه‌ر خواستی ده‌زگیرانه نوێیه‌كه‌ی ئامینه گۆڵشه‌ن كه شاجوان و ئه‌كته‌ر و سینه‌ماكارێكی توركه بیرۆكه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی فێنه‌رباهچه بۆ دورست بووه.
به گوێره‌ی میدیاكانی توركیا یانه‌ی فێنه‌رباهچه چاوه‌ڕوانی بڕیاری كۆتایی ئۆزیل و داهاتووی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ ئارسن ڤینگه‌ر ده‌كات، ئه‌وكات به فه‌رمی گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه ده‌ستپێده‌كات.
پێشتر میدیاكانی بریتانیا رایانگه‌یاندبوو كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ئارسن ڤینگه‌ر له ئارسێناڵ ده‌مێنێته‌وه و ئۆزیل و سانچێزیش ده‌فرۆشن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات، په‌یوه‌ندیكردنی ئۆزیل به یانه‌ی فێنه‌رباهچه یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره نزیكه‌كان.
مه‌سعوود ئۆزیل به ڕه‌سه‌ن كورده و خه‌ڵكی باكووری كوردستانه، به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی وه‌رگرتووه، پێشتریش یاری بۆ یانه‌كانی ڤێرده‌ربرێمن و ریال مه‌درید كردووه، له ئێستاشدا په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئامینه گۆڵشه‌ن به‌ستووه و میدیاكان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به فه‌رمی ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریان گۆڕیوه‌ته‌وه.