لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گاڵتە بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن

خەڵکی شاری منداڵی کریستیانۆ دووەمجارە رۆناڵدۆ شەرمەزار دەکەن

K24- هەولێر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە، هەمووان بە کاریکاتێر و فۆتۆشۆپ بووەتە رکابەرییان لەسەر گاڵتەکردن بە کوڕەکەی مادێرا.

رۆژی چوارشەممە لە مەراسیمێکی تایبەتدا، رۆناڵدۆی گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ لەلایەن بەرپرسانی شاری مادێرا رێزی لێنرا و فڕۆکەخانەی شارەکەی بەناوکرا، کە رۆناڵدۆ لەدایکبووی ئەم شارەیە و لەمشارەدا مۆزەخانەیەکی تایبەت بە ناسناوەکانی دروستکردووە.

لە مەراسیمی ناونانی فڕۆکەخانەکە بەناوی رۆناڵدۆ، پەیکەرێکی رۆناڵدۆش پەردەی لەسەر لادرا، بەڵام ئەم پەیکەرە بووە هۆی مایەی پێکەنینی خوودی کریستیانۆ، چونکە شێوەی پەیکەرەکە زۆر لە شێوەی رۆناڵدۆ دوورە.

پێشتر کریستیانۆ لە مادێرا پەردەی لەسەر پەیکەرێکی دیکەی خۆی هەڵدایەوە، لەوێش رۆناڵدۆ تووشی شەرمەزاری بوو، چونکە ئەندامی نێرینەی پەیکەرەکە زۆر گەورەبوو.

لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان باسی ئەوە دەکرێت، کە شێوەی پەیکەرەکە لە هەموو کەسێک دەچێت، تەنیا رۆناڵدۆ نەبێت.

پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ
پەیکەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ