پێنج یاریزان بەهۆی پێکانەوە لە مانچێستەر یونایتد دادەبڕێن

خۆزێ مۆرینهۆ ناوی یاریزانەکان ئاشکرا دەکات

K24- هەولێر

پێنج یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەهۆی سزا و پێکانەوە ناتوانن لە یارییەکانی داهاتووی یانەکەیان بێبەش دەبن و خۆزێ مۆرینهۆ لە تواناکانیان بێبەش دەبێت.

خۆزێ مۆرینهۆ، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی رایگەیاند، چوار یاریزانی یانەکەمان لە یاریی داهاتووی یانەکەمان ئامادە نابن، لەوانەیە پۆل پۆگباش نەتوانێت یاریی بکات، بۆیە دەتوانم بڵێم پێنج یاریزان ناتوانن بەشداریی یارییەکە بکەن'.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەهۆی سزا، ئاندێر هێرێرا، کریس سمۆلینگ، فێل جۆنز و پۆل پۆگباش بەهۆی پێکانەوە لە یاریی داهاتووی رێد دێڤلز بەرامبەر وێست برۆمیچ ئەلبیۆن ئامادە نابن.