سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتلاند به فه‌رمی داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كات
داواكه‌ی تێریزا مه‌ی پشتگوێخست
K24 - هه‌ولێر:
نیكۆلا ستێرگن، سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتلاند، به فه‌رمی داوای له حكوومه‌تی به‌ریتانیا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دووه‌مین ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له شانشینی یه‌كگرتوو ئه‌نجام بده‌ن.
ستێرگن, كه سه‌رۆكی پارتی نیشتمانی سكۆتلانده، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كردووه و تێیدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته گه‌لی سكۆتلاند مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، په‌رله‌مانی سكۆتلاند، به فه‌رمی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئاراسته‌كردنی ئه‌و داوایه ده‌ربڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ریفراندۆم له سكۆتلاند ئه‌نجام بدرێت.
په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، به زۆرینه‌ی ده‌نگ، 69 ده‌نگی به‌ڵێ و 59 ده‌نگی نه‌خێر، بڕیاره‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد، ئه‌وه‌ش پشتگوێخستنی داوایه‌كی تێریزا مه‌ی دێت له‌لایه‌ن نیكۆلا ستێرگن، كه پێشتر رایگه‌یاندبوو ده‌ستبه‌رداری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتلاند، به‌رده‌وام گوشار ده‌كات، كه له ناوه‌ڕاستی 2018، یاخود ناوه‌ڕاستی 2019 ریفراندۆمی دووه‌م بۆ سه‌ربه‌خۆیی سكۆتلاند ئه‌نجامبدرێت واتا پرۆسه‌كه به‌ر له ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: "ئێستا كاتێكی گونجاو نییه بۆ ئه‌و بابه‌ته".
هه‌رچه‌نده له ریفراندۆمی 2014دا، زۆرینه‌ی سكۆتلاندییه‌كان ره‌تییان كرده‌وه، له شانشینی یه‌كگرتوو جیاببنه‌وه، به‌ڵام نیكۆلا ستێرگن ده‌ڵێت: "چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، گۆڕانكارییه‌كی جه‌وهه‌رییه و زۆر شتی گۆڕیوه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سكۆتلاندییه‌كان، له ریفراندۆمی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به نه‌خێر ده‌نگییاندا و وایان به باش زانیوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا بمێننه‌وه.