زیدان ئەستێرەیەکی بۆ یارییەکەی ئالڤێس دوورخستەوە

پێکانی نییە، بەڵکو پشوو وەردەگرێت

K24- هەولێر

ریال مەدرید بەبێ سێرخیۆ رامۆس یاریی داهاتووی لە لالیگا لە بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئەنجام دەدات.

زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی لە پرێس کۆنفرانسی تایبەت بە یاریی داهاتووی یانەکەی لە بەرامبەر ئالڤێس رایگەیاند، سێرخیۆ رامۆس پشوو وەردەگرێت و لە یاریی داهاتووی مێرێنگی ئامادە نابێت، کە وابڕیارە سبەی یەکشەممە لە گەڕی بیست و نۆیەمەینی لالیگادا، ریال مەدریدی پێشەنگی خولەکە بەرامبەر ئالاڤێس یاریی بکات.

رامۆس ئەمڕۆ بەشداریی راهێنانەکانی شایانەکانی نەکرد، بەڵکو زیزۆ بڕیاری داوە بەهۆی ماندووبوون و شەکەتییەوە پشوو بە دبە کاپتنی یانەکەی بدات.