چیرۆكی ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌ی له له‌نده‌ن تا سه‌ره‌مه‌رگ لێیدرا
نیوه شه‌وی هه‌ینی بوو، حهشێمهتێكی زۆر له مه‌یخانه ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، نه‌مانده‌توانی ببینین كێ له كی ده‌دات، به‌ڵام ته‌نیا كه‌سێك بوو كه به تووندی لێی ده‌درا و به مست و پێلاقه له ده‌موچاویان ده‌دا
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی بریتانیا هه‌شت كه‌س به تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر گه‌نجێكی كورد و لێدانی ده‌ستگیر ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی ده‌یان كه‌س دوای ده‌رچوونیان له مه‌یخانه‌یه‌ك به توندی له گه‌نجێكی كوردیاندا و به سه‌ختی بریندارییان كرد و دواتر بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌م رووداوه له وێستگه‌ی پاس له گه‌ڕه‌كی كرۆیدۆن له باشووری له‌نده‌ن روویدا، كاتێ كه ئه‌و گه‌نجه 17 ساڵییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له وێستگه چاوه‌ڕی ده‌كرد و چه‌ند كه‌س لێی نزیك ده‌بنه‌وه و كاتێك ده‌زانن په‌نابه‌ره، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ری و لێی ده‌ده‌ن.
شایه‌تحاڵان رایانگه‌یاند گرووپێكی 30 كه‌سی شه‌وی هه‌ینی رابردوو له باشووری له‌نده‌ن به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه له په‌نابه‌رێكی 17 ساڵیاندا.
پۆلیسی لەندەن له‌م باره‌وه راگەیاند توندرەوی و رق ھەڵگرتن لە پەنابەران ھۆكاری ھێرشكردن بۆسەر ئەو گەنجە بووە. پێشتر مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ پۆلیس رایگه‌یاند مەترسی لەسەر گیانی ئەو گەنجە نەماوە و ھێشتا لەژێرچاودێری پۆلیسدایە.
پۆلیس سه‌رباری ده‌ستگیركردنی هه‌شت كه‌س، وێنه‌ی چه‌ند كه‌سی دیكه‌شی بڵاوكرده‌وه كه به‌دوایان ده‌گڕێت بۆ لێپرسینه‌وه.
بی بی سی له راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه سه‌ری ئه‌و په‌نابه‌ره شكاوه و تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك بووه، بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاشكرا بكرێت.

سادق خان شاره‌داری له‌نده‌ن ئه‌م هێرشه‌ی شه‌رمه‌زار كرد و گوین بارۆل نوێنه‌ری كرۆیدن، هیرشكارانی به "كه‌سانی نزم" به‌ناو كرد.
شایهتحاڵیك له‌م باره‌وه گوتی "نیوه شه‌وی هه‌ینی بوو، حهشێمهتێكی زۆر له مه‌یخانه ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، نه‌مانده‌توانی ببینین كێ له كی ده‌دات، به‌ڵام ته‌نیا كه‌سێك بوو كه به تووندی لێی ده‌درا و به مست و پێلاقه له ده‌موچاویان ده‌دا".
ده‌شڵێت "هه‌ركه‌سێك ده‌هات به مست و پێلاقه لێی ده‌دا، نزیكه‌ی 10 كه‌س ده‌بوون كه لێیان ده‌دا و 10 تا 20 كه‌سی دیكه‌شی له وێسته‌گه راوه‌ستابوون و سه‌یریان ده‌كرد، كاتێ كه ده‌نگی ئاژیر هات، رایانكرد".
"خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ر نه‌یانده‌توانی ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن، چونكه كه‌س نه‌یده‌توانی پێشی به‌و 30 كه‌سه بگرێت و چاوه‌ڕێیان كرد تا هه‌موویان رویشتن و پاشان به هاواری ئه‌و گه‌نجه‌وه چوون. هه‌ر ئه‌وكاته‌ی كه پۆلیس و ئه‌مبۆلانس گه‌یشتنه شوێنه‌كه.