ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی كه‌ربه‌لا: سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ساڵی 1922 كرا
پێويسته ئه‌مريكا هه‌ڵه‌كه راست بكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی كه‌ربه‌لا له وتارێكی بڵاوكراوه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌یدا كه له‌لایه‌ن نووسه‌ر "جان هالین ئان" نووسراوه و له گۆڤاری " The American "ـی ئه‌لیكترۆنی وه‌رگیراوه ده‌ڵێت "نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ته‌نها رووداوێكی نمایشی نییه له مێژووی هاوچه‌رخدا، به‌ڵكو گرێدانه‌وه‌ی ئه‌و گوریسه پچڕاوهیه كه پێش نزیكه‌ی 100 ساڵ پچڕێنرابوو، ئێستاش له قۆناغی پێكه‌وه گرێدانه‌وه و خۆدهرخستنهوهدایه له نه‌بوونه‌وه به‌ره‌و بوون و دروستبوون، هه‌ر بۆیه دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان، راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه‌ی ساڵی 1922"ـه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاری ناوه‌نده ستراتیژییه‌كه‌ی كه‌ربه‌لادا هاتووه: "بارودۆخی ئێستا به شێوه‌یه‌كی گونجاو گه‌شه‌ی كردووه و پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌وشه‌كه بگرێته ده‌ست، چونكه ئێستا ساتێكی ده‌گمه‌نه بۆ كاری دیپلۆماسی، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و پرسه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه نییه سودێكی ستراتیژی ده‌ستبكه‌وێت، به‌ڵكو ئه‌وه كاره راسته‌كه‌یه كه پێویسته ئه‌نجامی بدات".
ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مریكییه ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، "كورد و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، لایه‌نی زیانمه‌ندی رێككه‌وتنی ساڵی 1922 ی نێوان بریتانیا و فه‌ره‌نسان، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی چه‌ندین وڵاتی نوێی لێكهوتهوه پاش ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی رووخا. وه‌ك "د‌یڤید فرۆكمین" خاوه‌نی كتێبی "ئاشتی دوای ئاشی" ده‌ڵێت: "سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كورده‌كان، له ساڵی 1921 چوو بووه ناو ئه‌جێندای نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان و به رێگای جیاواز له ساڵی 1922 ئه‌و باسه شاردرایه‌وه".