كه‌نه‌دا يه‌كه‌يه‌كى تايبه‌تى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كات
ئامانجى ئه‌و پرۆسه‌يه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و شه‌ڕى داعشه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى كه‌نه‌دا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، نزيكه‌ى 60 سه‌رباز له يه‌كه‌ى هێليكۆپته‌رى ته‌كتيكى 408ى سه‌ر به هێزى شاهانه‌ى كه‌نه‌دا ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: ئامانجى ئه‌و پرۆسه‌يه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و شه‌ڕى داعشه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونيشيكرده‌وه، ئه‌و هێزه نوێيه دوێنێ له بنكه‌ى سه‌ربازى ويلايه‌تى ئهلبێرتاى كه‌نه‌دا رووى له عێراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ى جێى يه‌كه‌ى 430ى ته‌كتيكى بگرێته‌وه، كه له سه‌ره‌تاى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016ه‌وه له هه‌ولێر ئه‌ركه‌كانيان راده‌په‌ڕێنن.
بڕياره ئه‌و هێزه نوێيه‌ى كه‌نه‌دا له نزيك هه‌ولێر نيشته‌جێ بن.
كه‌نه‌دا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى له ريزى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بۆ هاوكاريكردنى هێزى پێشمه‌رگه راوێژكار و سه‌ربازى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه.