عه‌بادى: بۆ ئيداره‌ى كه‌ركووك نييه ئاڵاى كوردستان هه‌ڵبكات
راپرسى له به‌رژه‌وه‌ندى كورددا نييه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، بۆ ئيداره‌ى كه‌ركووك نييه ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه حكومييه‌كان هه‌ڵبكات.
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى راپرسيش، عه‌بادى گوتى: راپرسى له به‌رژه‌وه‌ندى كورددا نييه و ئێستا كاتێكى گونجاو نييه بۆ ئه‌نجامدانى راپرسى.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حكومه‌تى ئيتيحادى عێراق به سه‌رۆكايه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسايى خۆى ئه‌نجامدا.
له دواى كۆبوونه‌وه‌كه و له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، عه‌بادى له وه‌ڵامى پرسيارى ميدياكاراندا رايگه‌ياند، راپرسى مافى هه‌موو گه‌لێكه، به‌ڵام له ئێستادا له به‌رژه‌وه‌ندى كورددا نييه.
سه‌باره‌ت به مووچه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى، عه‌بادى گوتى: له مانگى داهاتووه‌وه مووچه‌ى چه‌كدارانى حه‌شد زياد ده‌كرێت.
رۆژى يه‌كى نيسان/ ئه‌پريلى 2017، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پڕۆژه بڕيارێكى توركمانه‌كانى په‌سند كرد، كه داوايان كردبوو، ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك بهێنرێته خواره‌وه و له به‌رامبه‌ريشدا لايه‌نه كوردييه‌كان بايكۆتى دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيان كرد.
پێشتريش له 4ى نيسان/ ئه‌پريلى 2017، سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق دژايهتى خۆى بۆ هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك دهربڕيبوو و رايگه‌ياندبوو، كه پێويسته ئيداره‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ته‌نيا ئاڵاى عێراق هه‌ڵبكات و ئاڵاى كوردستان داگرێت.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌تدا به ده‌نگدان بڕيارى له‌سه‌ر ئه‌وه دا كه بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و داواكارييه‌كه‌ى عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ داگرتنى ئاڵا ره‌تبكاته‌وه و جێبه‌جێيان نه‌كات.