وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه و به ره‌سمى ئه‌مريكا چه‌ك ده‌فرۆشێته پێشمه‌رگه
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه
K24 – هه‌ولێر:
رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه له‌سه‌ر فرۆشتنى چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى به به‌هاى 295.6 مليۆن دۆلار به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
ئه‌مه يه‌كه‌مجاره به‌هێزترين وڵاتى جيهان له رووى سه‌ربازييه‌وه و ئه‌ندامى ههميشهيى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كه ئه‌مريكايه، به ره‌سمى رايبگهيهنێت چه‌ك ده‌فرۆشێته هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئاشكرايكردووه، كه وڵاته‌كه‌ى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر فرۆشتنى چه‌ك به به‌هاى 295.6 مليۆن دۆلار ده‌ربڕيوه به پێشمه‌رگه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه ئه‌و پێداويستيه سه‌ربازى و چهكوچۆڵه كه چه‌كى قورسيشيان تێدايه له لايه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه داواكراوه بۆ هێزى پێشمه‌رگه بۆ پڕچه‌ككردنى دوو ليواى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌يه.