لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 14 قوتابی بوونە قوربانی

قوتابیەك گیانی لە دەستدا و شوفێرەكەش بریندارە

K24 - گەرمیان

ھەرێم جاف پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە گەرمیان 14 قوتابی و شوفێرێك بوونە قوربانی".

كارزان مەجید گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان بە كوردستان24 گوت: "بەھۆی وەرگەڕانی پاسی قوتابیان لە رێگەی نێوان كفری- كەلار، قوتابیەك گیانی لە دەستدا و 13 قوتابی دیكە و شوفێرەكەشیان برینداربوون".

روونیكردەوە: "ئەو پاسە كە قوتابیان دەگوازێتەوە لەكاتی گەڕانەوە تووشی وەرگەراوە".

ئاشكراشی كرد: "باری تەندروستی ھەندێك لە قوتابیان ناجێگیرەو گواستراونەتەوە نەخۆشخانەكانی سلێمانی".

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 14 قوتابی بوونە قوربانی
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 14 قوتابی بوونە قوربانی
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 14 قوتابی بوونە قوربانی
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 14 قوتابی بوونە قوربانی