"ورچه‌كه كوژرا"
"له دۆڵی ئالانه‌ی سه‌ر به قه‌زای چۆمان كوژراوه"
K24 - هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوێكى ژينگهپارێز و ئاژه‌ڵدۆست، ژماره‌يه‌ك ورچى له ناوچه‌يه‌كى سرووشتى و كراوه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ئازاد كرد، چه‌ند شه‌وێك پێش ئێستا یه‌كێك له ورچه‌كان له ناو ماڵ و گه‌ڕه‌كه‌كانى قه‌زای چۆمان و شاره‌دێى حاجى ئۆمه‌رانى سنووریی بينرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له فانه‌كانی په‌یجی كوردستان24 به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌و ورچانه له دۆڵی ئالانه‌ی سه‌ر به قه‌زای چۆمان كوژراوه و تا ئێستا زانیاری ورد له‌سه‌ر بكوژی ورچه‌كه له به‌رده‌ستدانییه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هاوڵاتییه‌كی نزیك له‌و گونده‌ی"ورچه‌كه‌ی تێدا كوژراوه" رووداوه‌كه ئه‌مرۆ روویداوه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ورچه ئازاد كراوه و له كێ‌و و دۆڵه‌كانی ناوچه‌كه بهرهڵاكراوه، ئه‌مڕۆ كوژراوه.
له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی یه‌كێك له‌و ورچانه كه وه‌ك دۆستی مرۆڤه‌كان ده‌رده‌كه‌وتن، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه خه‌ڵكی خۆشحاڵی خۆیان به كلتووری رێزگرتن له ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ربڕی و وه‌ك سه‌روه‌تێكی نیشتیمانی و ژینگه‌ی كوردستان ئه‌ژمار ده‌كران.
ئه‌م هه‌واڵه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه و هێشتا هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی ناوچه‌كه به تایبه‌تی دامه‌زراوه و رێكخراوه ژینگه پارێزه‌كان، ده‌رباره‌ی كوژرانی ئه‌و ورچه هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه و پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئایا هه‌مان ئه‌و ورچه‌یه وێنه‌كانی بڵاوكرایه‌وه یان یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و ورچانه‌ی هێنرابوونه ژینگه‌ی ناوچه‌كه.