بارزانی: پێشمەرگە پێشمەرگەی كوردستانە و هی هیچ حزبێك نییە
ده‌زگه‌ی ئهیلوول و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان گلهییهكانییان ده‌به‌نه لای بارزانی
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی هاوبەشی دەزگەی ئەیلوول و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كۆبووه‌وه و پرسی دادپه‌روه‌ری له پێدانی مووچه‌ی له‌گه‌ڵدا تاووتوێكردن.
لە كۆبوونەوەكەدا ڕاسپاردەكانی سەرۆك بارزانی بۆ ڕێكخستنەوەی ناوی پێشمەرگەكان و ڕەچاوكردنی دادپەروەری لە پێدانی مووچە و موستەحەقاتی پێشمەرگە تاوتوێ كرا.
شاندی هاوبه‌شی ده‌زگه‌ی ئهیلوول و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانیش، گلەیی و كێشە و گرفت و داواكارییەكانیان له‌گه‌ڵ كۆمەڵێك پێشنیاز بۆ باشتركردنی ژیان و باری گوزەرانی پێشمەرگە خستەڕوو.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی جەختی لە پاڵپشتیكردنی داواكانی پێشمەرگە و دەزگەی ئەیلوول و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كردەوە و ئەوەیشی خستەڕوو كە هیچ جیاوازییەك لەنێوان پێشمەرگەدا نییە و پێشمەرگە پێشمەرگەی كوردستانە و پێشمەرگەی هیچ حزبێك نییە.
لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار درا بۆ چارەسەری كێشەكان، كۆبوونەوە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیداردا بكرێت.