به "كه‌ته‌ر" هێرش ده‌كرێته سه‌ر مامۆستایه‌ك و بریندار ده‌كرێت
كوڕی مامۆستا برینداره‌كه سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له قوتابخانه‌ی هێرشی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی سه‌د مه‌تری شاری هه‌ولێر، به "كه‌ته‌ر" هێرش ده‌كرێته سه‌ر مامۆستایه‌ك و بریندار ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌و كاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانی قوتابخانه‌كه، له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان سه‌رقاڵی فێستیڤاڵی تایبه‌ت به قوتابخانه‌كه بوونه، چه‌ند كه‌سێك ویستوویانه بچنه ناو قوتابخانه‌كه.
كاتێك ئه‌و مامۆستایه ده‌یه‌وێت رێگرییان لێبكات، به "كه‌ته‌ر" هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر و برینداری ده‌كه‌ن.
زانا نه‌وزاد، كوڕی ئه‌و مامۆستا برینداره، تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتژمێری 2-3ی دوای نیوه‌ڕۆ بووه، كاتێك له‌لایه‌ن باوكییه‌وه رێگری له‌و چه‌ند كه‌سه كراوه بچنه ناو قوتابخانه‌كه، ئه‌وان هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر و به "كه‌ته‌ر" برینداری ده‌كه‌ن.
كوڕی مامۆستا برینداره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌وانه‌ی له باوكییان داوه، قوتابی قوتابخانه‌كه نین، چونكه قوتابخانه‌كه له پۆلی 1 تاكو 6ی بنه‌ڕه‌تییه.
زانا ئاماژه‌ی به ره‌وشی ته‌ندرووستی باوكی كرد و رایگه‌یاند، دوای رووداوه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه، ئێستا گه‌ڕاوه‌ته ماڵه‌وه و ره‌وشی ته‌ندرووستیشی جێگیره.
مامۆستا به‌شدار، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی گشتی په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان خۆیان به خاوه‌نی كێشه‌كه ده‌زانن و پاڵپشتی مامۆستا نه‌وزاد ده‌كه‌ن و داواش ده‌كه‌ن ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستگیربكرێن.
مامۆستا نه‌وزاد، پسپۆڕی وانه‌ی وه‌رزشه و نزیكه‌ی 20 ساڵ خزمه‌تی مامۆستایه‌تی هه‌یه، ئێستاش یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوای برینداركردنی مامۆستا نه‌وزاد، سێ گه‌نجه‌كه به ئۆتۆمبێلێك هه‌ڵاتوون و ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه گیراوه و دراوه‌ته ده‌ست لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.