شاندێكی زانایانی ئایینی كوردستان سه‌ردانی شێخی ئه‌زهه‌ر و موفتی میسر ده‌كه‌ن
شێخی ئه‌زهه‌ر ئاماژه به رۆڵی زانایانی ئایینی كوردستان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
د. عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به یاوه‌ری ئه‌ندامانی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان، سه‌ردانی د. ئه‌حمه‌د ته‌یب، سه‌رۆكی ئهزههرییان كرد.
له‌و سه‌ردان و كۆبوونه‌وانه‌شدا، باس له رۆڵی زانایانی ئایینی ئیسلامی له كوردستان كراوه، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیر‌و توندڕه‌وی و بایه‌خدان به پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان.
شاندی زانایانی ئایینی ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان كردووه، بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی، كه مافێكی سرووشتی هاووڵاتییانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
شێخی ئه‌زهه‌ر، خۆشحاڵی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشچوون و پێكه‌وه‌یانی ئایینی له كوردستان ده‌ربڕیوه، هاوكات ئاماژه‌ی به رۆڵی گه‌لی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه كرد، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و به وردی گوێبیستی شاندی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان بووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كه هه‌مووان به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه رۆڵی گه‌لی كورد له ئێستا و له داهاتوودا و دووپاتیشیكرده‌وه، له ئێش و ئازاری گه‌لی كورد تێده‌گات.
شانده‌كه‌ی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی د. شه‌وقی عه‌لام، موفتی كۆماری میسریشیان كردووه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا، رۆڵی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخێنراوه.
موفتی میسر، ئاماژه‌ی به رۆڵی لێژنه‌ی باڵای فه‌توا كرد، كه توانیویانه رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی بیر توندڕه‌وی بكه‌ن و ئاماده‌باشی خۆیشی رایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان بكات.
شاندى زانايانى ئايینى كوردستان ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسرن و ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا ئایینییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامداوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)