له باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی و سه‌ربه‌خۆیی به‌توندی وه‌ڵامی عه‌مار حه‌كیم ده‌درێته‌وه
په‌رله‌مانتارێك بۆ عه‌مار حه‌كیم: زۆر هه‌ڵه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌یه‌ندرێت، ته‌نها یه‌ك ده‌وڵه‌ت دانی پێدا ده‌نێت ئه‌ویش ئیسرائیله، به‌هۆی ئه‌م لێدوانه‌ش، به توندی وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌وان سه‌رسامی خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌وه‌ی كه ئه‌م لێدوانه له‌لایه‌ن عه‌مار حه‌كیمه‌وه دراوه، ئه‌ویش به‌هۆی پێگه و شوێنی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی كه له رابردوودا پشتگیری دۆزی كورد و مافه‌كانی گه‌لی كوردييان كردووه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌م لێدوانه له هه‌ر كه‌سێكی دیكه بووایه، هێنده‌ی عه‌مار حه‌كیم نیگه‌رانی نه‌ده‌كردن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند، گه‌لی كورد شه‌رعییه‌تی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له "به‌ڕێز حه‌كیم" و هیچ لایه‌نێكی دیكه وه‌رناگرێت، به‌ڵكو شه‌رعییه‌تی ئه‌و پرسه و بڕیاردان له ده‌وڵه‌تی كوردی ته‌نها له خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری كوردستان وه‌رده‌گرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا روونیشیكرده‌وه، ده‌یانه‌وێت به‌بیر حه‌كیم بهێننه‌وه، كه زۆر هه‌ڵه‌یه كاتێك ده‌ڵێت ته‌نها ئیسرائیل دان به ده‌وڵه‌تی كوردیدا ده‌نێت و گوتی: "پێیی ده‌ڵێین زۆرن ئه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی و جیهانییانه‌ی پشتگیری ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و له داهاتووشدا شایه‌تی ئه‌و پرسه ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و لێدوانانه‌ی حه‌كیم شایه‌تییه‌كی ته‌واوه بۆ ئیسرائیل كه ته‌نها ئه‌وان رێز له ماف و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گرن و لێدوانه‌كانیش به به‌شێك له رێكلامی ئه‌رێنی بۆ ئیسرائیل له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.