كچێكی ئێزدی 11 ساڵان له‌ده‌ست داعش رزگاركرا
به‌ڤیدیۆ.. ئێستا ره‌وانه‌ی حه‌مام عه‌لیل كراوه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی فیدرالی عێراق رایگه‌یاند، توانیویانه كچێكی 11 ساڵان له مووسڵ رزگاربكه‌ن، كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه پۆلیسی فیدرالی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كچه ناوی "ئه‌فراح ده‌خیل"ه و ته‌مه‌نی 11 ساڵه، جگه له‌وه‌نده زانیارییه‌ش، هیچ قسه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ پۆلیس نه‌كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و كچه خه‌ڵكی گوندی كۆچۆیه و له گه‌ڕه‌كی "حه‌ی تهنهك" رزگاركراوه.
ئێستا ئه‌و كچه 11 ساڵانه، گواستراوه‌ته‌وه دادگای تایبه‌تی حه‌مام عه‌لیل، بۆ پاراستنی ماف و ژیانی.