ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌شه ناوخۆیی قوتابییانی زانكۆی سلێمانی ده‌كه‌وێته‌وه
تا ئێستا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و هه‌شت كه‌سیش ته‌ندرووستییان تێكچووه.
K24 - سلێمانی:
به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له باڵه‌خانه‌ی به‌شه ناوخۆیی قوتابییانی زانكۆی سلێمانی، كه به "داخلی قلیاسان" ناسراوه و تایبه‌ته به كوڕان، چوار قوتابی ته‌ندرووستییان تێكچووه و تا ئێستاش ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، به‌هۆی ئاگره‌كه، كارمه‌ندێكی به‌رگری شارستانی گیانی له ده‌ستدا و 10 قوتابیش برینداربوون.
ئاگره‌كه له ژێرزه‌مینی یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كان بووه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و ئاگركوژێنه‌وه، گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن به‌رده‌وامن له هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه.
ئێستا باڵه‌خانه‌كه چۆڵكراوه و هیچ قوتابییه‌ك له‌ناو به‌شه ناوخۆییه‌كه‌دا نه‌ماوه.

.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)