سەعدی پیرە له بارهی ریفراندۆم ئهم داوایهی له راگهیاندنهكانی یهكێتی و پارتی ههیه
"پێشوازیيەکی خۆڕسک لەو پرسە بەدیدەکرێت"
K24 - سلێمانی:
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی یەکێتی و پارتی دهكات، خۆیان بەدوور بگرن لەوەی پرسی ریفراندۆم بەحزبی بکەن، دەشڵێت: "ریفراندۆم بەبەشداری ھەموو لایەنەکان سەرکەوتوو دەبێت"، ھەروەک بەشێک لە بەرپرسانی پارتیش لە سلێمانی دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە پێشوازیيەکی خۆرسک لەو پرسە بەدیدەکرێت.