ئه‌مه‌ریكا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی نهێنی له سووریا ئه‌نجامداوه
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه زه‌مینی بووه
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی زه‌مینی به نهێنی له سووریا ئه‌نجامداوه و تێیدا دیارترین یاریده‌ده‌ری ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعش كوژراوه.
كۆلۆنێل جۆن تۆماس، گوته‌بێژی به‌ناوی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، عه‌بدولڕه‌حمان ئۆزبه‌كی، كه پێده‌چێت خه‌ڵكی ئۆزباكستان بێت، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، له نزیك شاری میادینی سووریا كوژراوه.
ئه‌و كۆلۆنێله گوتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه نهێنی بوو، وابزانم ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ سه‌باره‌ت به‌و ئۆپه‌راسیۆنه بڵێین هه‌ر هێنده‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ره‌تیكرده‌وه زانیاری زیاتر بدركێنێت، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه عه‌بدولڕه‌حمان ئۆزبه‌كی، له هێرشی ئاسمانی‌دا نه‌كوژراوه, به‌ڵكو له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كوژرا.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش، له هێرشه‌كه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵ، بۆ سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی "رینا" له ئیستانبول، تێوه‌گلاوه، كه تێیدا نزیكه‌ی 40 كه‌س كوژران.