وێنه و ناوی ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاگركوژێنه‌وه كه ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - سلێمانی:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌شه ناوخۆیی كوڕانی زانكۆی سلێمانی كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی به‌رگری شارستانی گیانی له ده‌ستدا و 10 قوتابیش برینداربوون.
ئه‌و كارمه‌نده ناوی كاردۆ جه‌بار عه‌بدوڵڵایه و له‌دایكبووی ساڵی 1984ی سلێمانییه و تاقانه بووه، پله‌كه‌شی رێپێدراو "مفه‌وه‌ز" بوو، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌شه ناوخۆییه‌كه‌ی سلێمانی و له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی و رزگاركردنی گیانی ده‌یان قوتابی دیكه، گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش، نزیكه‌ی 10 قوتابی به‌شه ناوخۆییهكه برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئاگره‌كه له ژێرزه‌مینی باڵه‌خانه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی گڕگرتنی سووته‌مه‌نی سیسته‌می گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی باڵه‌خانه‌كه بووه.