"ورچه‌كه‌ی باڵه‌كایه‌تی" نه‌كوژراوه.. وێنه‌كانی ببینه
نوێترین زانیاری له باره‌ی "ورچه‌ی باڵه‌كایه‌تی"
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی كوشتنی "ورچه‌كه‌ی باڵه‌كایه‌تی" بڵاوبووه‌وه، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ورچه‌كه ده‌ركه‌وته‌وه.
ئیبراهیم حه‌مدان، دانیشتووی حاجی ئۆمه‌رانه و له نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و ورچه‌ی كردووه و خواردن و خواردنه‌وه‌ی داوه‌تی، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ورچه‌كه له گوندی ئالانه‌ی باڵه‌كایه‌تی بوو و ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییه راشیگه‌یاند، دوێنێ ده‌نگۆی كوژرانی ورچه‌كه بڵاوبووه‌وه و گوتی: "دوێنێ چوومه شوێنه‌كه و نزیكه‌ی سێ كاتژمێر به دوایدا گه‌ڕام، به‌ڵام هیچ سۆراخێكی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌ركه‌وته‌وه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بڕیاره ورچه‌كه بگه‌ڕێندرێته‌وه باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر، چونكه ورچه‌كه ماڵی بووه و جارێكی دیكه ناتوانێت تێكه‌ڵی سرووشت ببێته‌وه.
ئێستا باس له‌وه ده‌كرێت، كه ورچه‌كه قاچێكی برینداره و له‌لای پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌كه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت بگه‌ڕێندرێته‌وه.
لەدوو هەفتەی رابردوو رێکخراوی هاوکاری کوردی ئەمریکی چوار ورچیان هێنایە دەڤەری باڵەکایەتی و لەوێ ئازادیان کردن.



