كارداشیان خوی به "مه‌ریه‌می پاكیزه" ناوده‌بات
كڵێساكان توڕه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
كیم كارداشیان، ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌ڤیزیۆنیی ئه‌مریكی، پاش ئه‌وه‌ی جلێكی كورتی ته‌نكی له‌به‌ر كرد و وێنه‌یه‌كی "مه‌ریه‌می پاكیزه‌ن"ـی به خۆیه‌وه كرد، كه‌وته به‌ر توڕه‌یی، كۆڕی كڵێساكانی كاسۆلیكی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا " كۆڕیی كڵێسا كاسۆلیكییه‌كان رایانگه‌یاندووه " تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌كمان نه‌بینیوه كه كارداشیان وه‌ك "مه‌ریه‌می پاكیزه" پله باڵا و پیرۆز بێت".
هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی كارداشیان وێنه‌یه‌كی خۆی به‌و جل و به‌رگ و وێنه‌یه‌ی مه‌ریه‌مه‌وه بڵاوكرده‌وه، رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی ره‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی توند بوویه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، چونكه "كیم" ستایشی خۆی كردبوو و خۆی به "مه‌ریه‌می پاكیزه" ناوبردبوو".
ئه‌م جل و به‌رگه‌شی له‌م وێنه‌یه‌دا له‌به‌ریایه‌تی، به‌شێكه له ماركه‌ی بازرگانیی"كیمۆجی" و له رێگه‌یه‌وه چه‌ندین هێمای گوزارشتكاریی تایبه‌ت به كارداشیانی له خۆگرتووه".