بۆردومانى توركيا بۆ سه‌ر سنوورى ئامێدى زيانى گيانى و ماڵى لێكهوتهوه
به‌رپرسى پێشووى لقى ئامێدى پارتى ديموكراتى كوردستان، محه‌ممه‌د موحسين به سووكى بريندار بووه.
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا ئۆتۆمبێلێكى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌يان له نزيك ئامێدى كرده ئامانجى بۆردومانهكانيان و به‌و هۆيه‌وه جگه له زيانى گيانى چه‌كدارانى په‌كه‌كه، به‌رپرسى پێشووى لقى ئامێدى پارتى ديموكراتى كوردستان، محه‌ممه‌د موحسين به سووكى بريندار بووه.
محه‌ممه‌د موحسين تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، هاوكات له ئاكامى بۆردومانه‌كه‌دا، پرۆژه‌يه‌كى به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ زيانى به‌ركه‌وتووه كه نزيكى ئامێدييه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، فڕۆكه‌كانى توركيا ئامانجيان ئۆتۆمبێلێكى په‌كه‌كه بووه و 3 ئۆتۆمبێلى ديكه‌ى مه‌ده‌نيش به‌و هۆيه‌وه زيانيان به‌ركه‌وتووه.