كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا: یه‌كێك له كاره‌كانم پاڵپشتیكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه
له كارنامه‌كه‌ی نووسویه‌تی: نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه ئه‌م به‌ڵێنه‌یان پێدراوه
K24 - هه‌ولێر:
نیكۆلاس دوپۆن ئینان، كاندیدى پارتی راستڕه‌وی توندڕه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا و له به‌رنامه‌ی كاری خۆیشی رایگه‌یاندووه، كه پشتگیری ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات.
ئه‌و كاندیده له كارنامه‌ی خۆی، ئاماژه‌ی به رۆڵی كورد له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كورد سه‌لماندوویه‌تی شایسته‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر به سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژێردرا، یه‌كێك له كاره‌كانی پشتگیركردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردییه، كه له په‌یمانی سیڤری 1920 ئه‌و به‌ڵێنه‌ی پێدراوه.
په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لی كورد و فه‌ره‌نسا، په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه و به‌رده‌وام هاوكاری گه‌لی كوردی‌یان كردووه، له ساڵی 1991یش له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه فڕین، دانیال میتران و فرانسوا میتران رۆڵی سه‌ره‌كییان گێڕا.
له ساڵی 2014 و دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش له مانگی ئاب په‌لاماری كوردستانیدا، فرانسوا هۆلاند، له 11ی ئه‌یلوول، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه ته‌واوی پاڵپشتی فه‌ره‌نسای بۆ گه‌لی كورد له شه‌ڕی دژی داعش راگه‌یاند.
